بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” حەمید فەرهادی شارۆمەندی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە .
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە "١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .