بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣” یەکەم کۆبوونەوەی دادگای وریشە مورادی و دووهەمین کۆبوونەوەی دادگایی کرانی پەخشان عەزیزی لە تاران بەڕێوەچوو .
وریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی شەرقی کوردستان (کژار) دوینێ بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین بۆ لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاڕان ڕاگوێزرا .
یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی وریشە مورادی لە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە هۆی ئامادە نەبوونی قازی دووهەم هەڵوەشایەوە .
پێشتر وریشە مورادی لە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرابوو .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت پەخشان عەزیزی چالاکی سیاسی خەڵکی مەهاباد و دەرچوو لە زانکۆیی عەلامەی تەباتەبایی تاران لە بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی ، لە رێکەوتی "١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزرابوو .