بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : بەیان فەرەجوڵڵاهی شارۆمەندی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی سنە ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام ، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران و هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا .
حوکمەکە رۆژی یەکشەممە "١ی رێبەندانی ١٤٠٢" بە خانمی فەرەجوڵڵاهی راگەینراوە .
پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو لە رێکەوتی "٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و لە کۆتایدا رۆژی شەممە ٤ی خەرمانان ، بە دانابی بارمتەی دوو ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرابوو .
