بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “مەهدی سەدفیان”، تەمەن ٢١ ساڵ، “حوسێن سەرخۆش”، تەمەن ٢٠ ساڵ و “محەمەد غەزەنفەری”، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی ئەبکانار، بەندەری ئەنزالی، لەلایەن هێزکانی ئیتلاعاتی سپای ئیران بە توندووتیژی و لێدان دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا ئێستا هەوڵی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە.