هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاوریلی ۲۰۲۳، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵ بە ناوی جەلیل مەولودی خەڵکی شاری بوکان، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ڕزگار بەیگزادە بابامیری، ئەبوبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ساڵحی" خەڵکی شاری بوکان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.