بەردەوامی دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنوسی دوو شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ” خەڵکی ئاوایی “خۆرینج”ی سەر بە پیرانشار ، زیاتر لە دوو مانگە لە بەندیخانەی نەغەدەن و چارەنوسیان ناڕوونە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە لە رێکەوتی "١٧ی خاکەلێوە و ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ماڵەکانیان بەبێ حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەی ئەمنییەتیەکانی ورمێ کرابوون و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوون .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ لە ساتی دەستبەسەر کرانیانەوە تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانیان بێبەش کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular