بەردەوامی دەستبەسەر کران و ناڕونی چارەنوسی رێبوار یاسەمەنی شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نەغەدە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : زیاتر لە چواردە ڕۆژە “ڕێبوار یاسەمەنی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

ڕێبوار یاسەمەنی تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی شاری نەغەدەیە .

ڕۆژی شەممە "٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣" هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە و لەگەڵ لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە .

هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

تا ئێستا بەدواداچوونی کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ زانینی چارەنوس و شوێنی منداڵەکەیان بێ ئەنجام بووە و ئەمەش نیگەرانی کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular