بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٩ ڕۆژ لە ڕۆژی دەستبەسەر کرانی سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بەڵام تا ئێستاش بەبێ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی پەیوەندی لەگەڵ پارێزەر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگیراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەک جار پەیوەندیەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە .

سەرچاوەکە لە درێژەدا زیادی کرد ، ناوبراو لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە کورتەدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ژووری تاکەکەسی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگیراوە .

سوسەن حەسەن زادە لە رێکەوتی "٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣" بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular