هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سەدان شارۆمەندی کورد لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکان بە کوشتنی حکومەتی مەهسا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی هەینی"٢١ی ئۆکتۆبری٢٠٢٢" ناسنامەی ١٤ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە.
١- پەیام ڕەزایی کوڕی نورەدین خەڵکی دەڕەشار سەر بە ئیلام
٢- پەیام ڕەزایی کوڕی مزەفەر خەڵکی دەڕەشار سەر بە ئیلام
٣- ئیسماعیل باوێر خەڵکی ئابدانان سەر بە ئیلام
٤- زەبیع قولیزادە خەڵکی دەڕەشار سەر بە ئیلام
٥- ستار زەیدی خەڵکی دەڕەشار سەر بە ئیلام
٦- دیار ئازموودە تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی سەقز
٧- مەسعوود ئیبراهیمی خەڵکی کرماشان
٨- عومەر شەریف زادە خەڵکی بۆکان
٩- کیمیا عەلی مورادی خەڵکی جوانڕۆ {خوێنکار}
١٠- سەندس یەعقوبی خەڵکی جوانڕۆ{خوێندکار}
١١- هێرۆ نوری خەڵکی جوانڕۆ {خوێندکار}
١٢- ئیلینا ڕەنجبەر خەڵکی جوانڕۆ {خوێندکار}
١٣- ڕەها سەبوری خەڵکی جوانڕۆ {خوێندکار}
١٤- سارا کەرەمی خەڵکی جوانڕۆ {خوێندکار}
جێی ئاماژەیە " کیمیا عەلی مورادی، سەندس یەعقوبی، هێرۆ نووری، ئیلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبوری و سارا کەرەمی لە ڕۆژانی ڕابردوو دا و دوای هێرشی هێەکانی حکومەت بۆ سەر یەکێ لە خوێندنگەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەر کردن، هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەی منداڵان و خوێنکاران دوور لە یاسا و ڕەوشتی مرۆڤایەتیە و تەنیا ڕێگای دەستهەڵگرتنی حکومەت لەو جۆرەکارانە، ڕاگەیاندنی دەستبەجێی دەستبەسەر بوون یا ئازار و ئاشکەنجەی منداڵان و خوێندکاران، لە لایەن بنەماڵە و مامۆستاکانەوە.
بێ گومان کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵانە، بنەماڵەکان دەخاتە ژێر زەخت و یا خود بە بەڵێنی ئازاد کردنی زوبەزوی منداڵەکانیان بێدەنگیان دەکات. بەڵام بە پێی ئەزموونی ڕابردوو نابێ لە هەمبەر هەڕەشەکانیان بێدەنگ ببن و دەبێ ئەم خاڵە لە بەر چاوو بگرن کە ڕاگەیاندنی دەستبەجێ باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی گیانی دەستبەسەر کراوان.