بێ ئاگایی و ئاشکرا بوونی ناسنامەی١٢ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە

هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سەدان شارۆمەنی کورد لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکان بە کوشتنی حکومەتی مەهسا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 ڕۆژی پێنجشەممە"٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢" ناسنامەی ١٢ شارۆمەندی دەستبەسەر کراو ی دیکە بۆ ڕێخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە

١-محەممەدڕەسوڵ ئیسماعیلی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی پیرانشار
٢- ئەیوب جوان پوور خەڵکی سەقز 
٣-ئارین عەبدوڵڵا زادە مێرمنداڵی تامەن ١٧ ساڵ خاڵکی سەقز
٤- ماشەڵڵا حەق نژاد خەڵکی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام 
٥- فەرهاد سەفەری نیا تەمەن١٩ ساڵ خەڵکی سەر پێڵ زەهاب سەر بە کرماشان
٦- سارۆ مورادی خوێندکاری تەمەن١٧ ساڵ خەڵکی دێولان
٧- سۆران موبارەکی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ خاڵکی دێولان
٨- سۆران عەزیزی خوێندکاری تەمەن١٦ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ
٩- بەرزان موستەفایی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ
١٠- ئامانج قاسمی خوێندکاری تەمەن١٦ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ
١١- سەعید شەریفی تەمەن٢٧ ساڵ خەڵکی ورمێ
١٢-کەرەم سەفەری نیا تەمەن٢٣ساڵ خەڵکی سەرپێڵ زەهاب سەر بە کرماشان

دەستبەسەر کردن، هەڕەشە و ئازار و ئەشکەنجەی منداڵان و خوێنکاران دوور لە یاسا و ڕەوشتی مرۆڤایەتیە و تەنیا ڕێگای دەستهەڵگرتنی حکومەت لەو جۆرەکارانە، ڕاگەیاندنی دەستبەجێی دەستبەسەر بوون یا ئازار و ئاشکەنجەی منداڵان و خوێندکاران، لە لایەن بنەماڵە و مامۆستاکانەوە.

بێ گومان کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگری کردن لە بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵانە، بنەماڵەکان دەخاتە ژێر زەخت و یا خود بە بەڵێنی ئازاد کردنی زوبەزوی منداڵەکانیان بێدەنگیان دەکات. بەڵام بە پێی ئەزموونی ڕابردوو نابێ لە هەمبەر هەڕەشەکانیان بێدەنگ ببن و دەبێ ئەم خاڵە  لە بەر چاوو بگرن کە ڕاگەیاندنی دەستبەجێ باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی گیانی دەستبەسەر کراوان.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular