بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دانش مەولودی ٢٦ ساڵە کوڕی یونس بیجاڕ، چەند مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیار و نۆ سەد ملیۆن تمەن ئازاد کرا، لەگەڵ داواکاری دووبارەکردنەوەی تاوان و دەستگیرکردن روبەرو بوەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا، لە "٢٤ی ئازەری ساڵی ١٤٠١"، لە دادگای ئینقلابی بیجاڕ بریاری دەستبەرکران بۆ ناوبراو دەرچووە.
