هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە”۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲” هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دکتۆر شوڕش حەیدەری لە بوکان و ڕفاندیان و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان سەرباز دەمامکدار لە نیوەی شەودا بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و هەڕەشەیان لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە دەمانچە یان بەرو منداڵەکانی گرتوە کە لە نێوانیادا منداڵی۵ساڵانیش هەیە.
هاوکات هێزەکانی حکومەت لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەستیان بەسەرمۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتوە.
