هانا: ڕۆژی پێنجشەممە 30ی مارسی 2023، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل عەلی پەروەری، تەمەن 33 ساڵ، خێزاندار، باوکی منداڵێک و دانیشتووی گەڕەکی تەپەی کەلوورئاوای شاری بۆکان، یاریزانی فووتباڵ و ڕاهێنەری فووتباڵی لاوانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕفێندراو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسەی کە باسکراوە نییە.
