بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە”۱۸ی دیسەمبری۲۰۲۲” سەیران هورمۆزی ۲۳ساڵە,کچی عەلی و خەڵکی بوکان، لە بنکەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,کە سەیران هورمۆزی ڕۆژی دووشەممە"٢٨ی نڤەمبری ٢٠٢٢" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی دەستگیرکرا.
