بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ رۆژی دووشەممە ١١ی سپتامبەری ٢٠٢٣ سێ ئەندامی بنەماڵەیک بە ناوەکانی ئارمان ،، محەممەد و سەعید محەممەدی خەڵکی بانە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئارمان محەممەدی لەگەڵ باوکی و براکەی لە ماڵەکەیان دەستبەسەر کرابوون کە پاش چەن کاتژمێرێک سەعید و محەممەد محەممەدی ئازاد کراون بەڵام ئارمان محەممەدی بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ بازداشتگای ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە .
هەروەها لەم رۆژانەدا شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی شەهرام قادر پەنا خەڵکی ئاوای کوپیچ سەر بە شاری بانە ، دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
