هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەممەد کەریمیخا خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان گرتووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمیخا لەبەردەستدا نییە.