بۆکان : میلاد مستەفەوی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی پێنج شەممە “١٤ی سپتامبەری ٢٠٢٣” میلاد مستەفەوی ، راهێنەری ئەسب سواری و خەڵکی بۆکان ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .

بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار  میلاد مستەفەوی ، بەبێ بەڵگەی یاسای لە باڵەخانەی تەربیەت بەدەنی (پەروەردەی جەستەیی) شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم شارۆمەندە نادیارە 

RELATED ARTICLES

Most Popular