بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری بۆکان : شارۆمەندێک بە ناوی “ئاسۆکەریمی” دەستبەسەر کراوە ، ئاسۆ کەریمی تەمەن 38 ساڵ خێزاندار باوکی کچێکە و خەڵکی بۆکانە .
بە پێی ئەو راپۆرتانی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو 18 رۆژ پێش ئێستا بەبێ حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند ؛ بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە چارەنووسی مناڵەکەیان سەردانی دامودەزگا حکومیەکانیان کردووە و بە بنەماڵەکەی راگەینراوە کە ئاسۆ لای ئێمە نیە .
ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ لە کاتێکدا بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە ئاگاداری دۆخی مناڵەکەیان دەبن کە گواسراوەتەوە بۆ زیندانی ورمێ .
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش چەن جارێک دەستبەسەر کراوە .