بۆکان : شارۆمەندێک لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ رۆژی یەک شەممە ١٠ی سپتامبەری ٢٠٢٣ شارۆمەندێک بە ناوی ئەحمەد موعەزز ٧٢ ساڵان و خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزەکانی حکومەت بە بێ پێدانی بەڵگەی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە 

سەرچاوەکە لە درێژەی وتووێژەکەی لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ هێزەکانی حکومەت دەستیان گرتووە بەسەر کەل وپەلی تایبەتی ئەندامانی بنەماڵەی ئەحمەد لەوانە مۆبایل و لەبتۆبکانیان و لەگەڵ خۆیان بردوویانە 

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆماتە وەپاڵدراوەکان لە ئارادا نییە   

RELATED ARTICLES

Most Popular