بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی فەردین شیری ، سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ و پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی ئاوایی “تەرەغە”ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم سێ شارۆمەندە کوردە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵی باوکیان لە ئاوایی تەرەغە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزراون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، سروە و پەیمان شیری خوشک و بران و فەردین شیریش کوڕە مامیانە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .