بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” موحسێن رەسوڵ زادە چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کراوە .
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنووسی منداڵەکەیان بی ئاکام بووە .