بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی مەتین حەسەنی لە بریندار بووانی ناڕەزاییەکانی ئابانی ٩٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” مەتین حەسەنی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی بۆکان و لە برینداربووانی (چاوی) ناڕەزاییەکانی ئابانی ٩٨ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس  و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular