بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “هیوا بەهین” خەڵکی بۆکان ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە زانیاری و ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە نەداوە و لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەشی بێبەشیان کردووە .