هانا ڕۆژی هەینی “٦ ڕێبەندانی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “فاروق حسینی” خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو : هێزەئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، پاش دەستبەسەر کردن ، ماڵەکەیان تەفتیش کردووە و دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایل و کۆمپیتەرەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
