بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل پوور عەبدوڵڵا” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular