بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمرۆ شەممە “١١ی ئازەری ١٤٠٢” دوو مامۆستای ئایینی بە ناوەکانی “مامۆستا مەحیەدین محەممەدزادە” ئیمامی جومعەی ئاوایی “نوبار” سەر بە بۆکان و “مامۆستا حەسەن ئەمینی” ئیمام جومعەی ئاوایی “مەلالر” سەر بە شاری بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەم دوو مامۆستا کوردە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواسراونەتەوە .
پێویستە تێبینی بکرێت مامۆستا "حەسەن ئەمینی" خەڵکی ئاوایی "مەرخوز" و مامۆستا "مەحیەدین محەممەدزادە" خەڵکی ئاوایی "کەنۆلانی" سەر بە شاری سەقزن .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ئەم دوو مامۆستا کوردە بەردەست نیە .