بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “هێمن ئیبراهیم هەمزە” خەڵکی ئاوایی “قەرەگوڵ” و “ئیدریس ڕەسوڵپوور” خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
ئیدریس حاجی رەسوڵپوور برای "محەممەد حاجی رەسوڵ پوور" لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادیە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە هەردووکیان لە ماڵەکانیان و بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .