بە پێی ڕاپۆرتێ کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوە؛ هێزە ئەمنییەکان شەوی چوارشەممە “٢١ی سپتامبری٢٠٢٢” هێرشیان کردوەتە سەر باشگای برایانی جەلیلی بە ناوەکانی “بێهنام جەلیلی تەمەن ٣٠ ساڵ ، سامان جەلیلی تەمەن٣٣ ساڵ و سیروان جەلیلی تەمەن ٣٣ ساڵیان دەستبەسەر کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە دەیان مەعموری ئەمنی تەیار بە چەک و گازی فرمێسک ڕژ و باتۆم بە بێ بڕیاری قەزایی هێرشیان کردوەتە سەر باشگاە کە برایانی جەلیلی داوای بڕیاری قەزایی و بەڵگەی پێناسەیان لێ کردوون کە مەعموورەکان دەستیان کردووە بە تۆقاندن و تێکدانی کەل و پەلی باشگاە و لە ئاکام دا تەقەیان کردوە و برایانی جەلیلیان دەستبەسەر کردوە.
برایانی جەلیلی لە وەرزشوانانی ناسراو و جیهانی لە بەشی پارکۆر بوون و لە نوێنەرانی بنیادنەری پارکۆری جیهان "دیویدبل" فەڕانسەوی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
هەروەها بە وتەی ئەم سەرچاوە هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کردنی سیروان جەلیلیان لە ئەستۆ نەگرتوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم سێ برا هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.