بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەحمەد ڕەسووڵ پوور”٣١ ساڵه ، خەڵکی میرئاوای بوکان، لەلایەن ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو بە تۆمەتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکاندا ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.