بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ و سروە شیری” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “تەرەغە”ی بۆکان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە بەرژەوەندی حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ١٤ مانگ بەندکران سزا دراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم خوشک و برایە لە رێکەوتی "٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ورمێ ڕاگوێزراون و پاش کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون .