بنەماڵەی زیندانی سیاسی ئیلاهە میر مێهدی؛ دەلێن کچەکەمان لەژێر گوشاری زۆردایە

هانا؛ ئامنە میر مێهدی، خوشکی ئیلاها میر مێهدی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، باسی لە فشارە دەروونییە توندەکانی سەر خوشکە زیندانیکراوەکەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە کرد.

ئامنە میر مەهدی وتی؛ ئێستا خوشکەکەم لە ژووری تاکەکەسی زیندانی گۆڵ پایگاندایە. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا بە توندی هەراسان کراوە، لە بارەی دابەزینی قورسی کێشی میر مەهدی ئاگادار کردەوە.

هەروەها، ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی سێ ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ناوەکانی" دێلارا بۆر و ناتالی گۆلێت و ئانیک بیلۆن سپۆنسەری سیاسی و دایکی خوشکەکەمیان قبوڵ کرد، هێزە ئەمنییەکان بەڵێنێکیان لێ وەرگرت کە نابێت هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دەرەوەی وڵات هەبێت. بۆ په‌یوه‌ندی كردن

ئیلاهە خەڵکی گۆڵپایەگانە و لە شاری شاهین شار لە ئیسفەهان دەژی. تاتۆکارە، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١١ی ئازەر بە بیانووی ڕاهێنانی تاتۆ لە گۆڵپایەگان، نزیکەی ٣٠ بریکار هاتنە ماڵەکەی و دەستگیریان کرد. لێدانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا پەنجەکانی دەستی دایکی شکاندووە. هەروەها ئەو بریکارانەی کە بەشێک بوون لە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئیلاهە میر مێهدی، خاوەنی بڕوانامەی کارناسی لە بواری نیگارکێشان لە زانکۆی هونەری ئیسفەهان، هونەرمەندی تاتۆیە. هەروەها چالاکییەکانی لە بواری داکۆکیکردن لە مافی ئاژەڵان هەیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular