بانە: ناوی دوو ژنی بەندکراو ئاشکرا بوو 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، چوار شارۆمەند لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی دەستبەسەر کراون کە ناوی دوو کەسیان بۆ هانا ئاشکرا بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم بەندکراوانە گەلاوێژ خاکپوور و سومەیە کتابی راگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەو شارۆمەندانەیان دەستبەسەر کردووە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەدەستدا نییە. 

شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون. 

RELATED ARTICLES

Most Popular