بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : محەممەد چاوشینی خەڵکی ئاوایی “ورچک” سەر بە شاری سەردەشت و دانیشتووی بانە ، ئەمرۆ پێنج شەممە “١٤ی سپتامبەری ٢٠٢٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
هەر بە پێی ئەو راپۆرتانە ؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ پیدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە شەقامی حەمزەئاوای بانە و دەستبەسەریان کردووە .
محەممەد چاوشینی شارۆمەندی تەمەن ٥٥ ساڵان باوکی "شێرکۆ چاوشینیە" کە لە رێکەوتی ٢٧ی ژوەنی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتزینی بانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی فەوجی سنووری گیانی لە دەستدا .