هانا : رۆژی هەینی “١٥ سپتامبری ٢٠٢٣” سێ ئەندامی بنەماڵەیک بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بریتیە لە "جەمال حسێن پوور باوکی بنەماڵە و کورەکانی ئەحمەد و مەهدی حسێن پوور" و خەڵکی ئاوایی ساوان سەر بە شاری بانەن .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .
