بانە: ئازادکرانی شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی شەممە ١٢ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەممە مەحموودزادە” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵكی بانە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە ئازاد کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی و نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی حکومەت لە سنە گوازرابۆوە. 

شایانی باسە محەممەد مەحموودزادە لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پارێزەر و باقی مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular