بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “٢٩ی ئابانی ١٤٠٢” عادل پیروزی زیندانی سیاسی پێشوو و خەڵکی ئاوایی “سەردۆشی”مەریوان پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بانگ کراوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات و بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراوە .
عادل پیرۆتی لە ساڵی ٩٧ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران " دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و لە ساڵی ٩٨ لە لایەن دادگای شۆرشی مەریوان بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا و بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گواسرابووەوە .
پێویستە تێبینی بکرێت عادل پیروزی لە رێکەوتی" ٦ی فەروەردینی ١٣٩٩" لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو .