بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣” ئەمیر جەهانگیری کوڕی شەمسەدین و خەڵکی ئاوایی “قەڵاسەردار” و دانیشتووی نازڵوو بۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری ورمێ بانگ کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات ، هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و ئاژاوە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت"بۆ لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری ورمێ بانگ کراوە و پێویستە لە رێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، لەو شوێنە ئامادە بێت .
ئەمیر جەهانگیری لە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کرا و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو .