هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە”٢٣ی فێورییەی ۲۰۲۳ی هەتاوی، ئومید موشیر پەناهی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نەوژین” لە شاری سنە، دوای بانگ هێشتکرانی بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,کە ناوبراو لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشت کراوە و
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنی و فەرهەنگییە لەبەردەستدا نییە.
