بانگھێشتی مەسعود نیکخاە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان 

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو لە ھانا ،ئەمڕۆ شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ مەسعود نیکخاە لە ئەندامانی رێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان (مەریوان )بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان بانگھێشت کرا.

ھەروەھا ھێزە ئەمنیتیەکان ھەڵیان کوتاوتە سەر ماڵی شەعبان محەمەدی ،یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ھەیئەتی بەرێوەبەری رێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان -مەریوان و ھێرشیان بردوتە سەری و ھەوڵیان داوە لە ڕێگەی شکاندنی درگا و پەنجەرەی ماڵەکەی، ئەم چالاکە پیشەییە دەستبەسەر بکەن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular