بانگهێشت کرانی کەسایەتیەکی ئایینی بۆ دادگای رۆحانیەت

هانا: ڕۆژی یەکشەممە”٢٢ی ژانوییەی ٢٠٢٣، ئیمامی جومعەی گەرەکی قەوەخی سەقز، بە ناوی “مامۆستا حاج سابر خودامورادی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی ئاوای “دەرەزیارت عەلیا”، دانیشتووی سەرشیوی سەقز و دانیشتوویەکی ئەم شارە، بە تۆمەتی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی جەماوەری، جارێکی دیکە بانگهێشتی دادگای ڕۆحانیەت لە هەمەدان کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم مامۆستا کوردە پێشتر لە ڕۆژی یەکشەممە"٤ی دیسەمبری ٢٠٢٢ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکانی هەمەدان کرابوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular