بانگهێشتکردنی عوسمان ئیسماعیلی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانیکردن

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ، رۆژی یەکشەممە “٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” بە نووسراوەیکی ئاگادارکردنەوە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانیکردن بۆ لقی دوویی ئیجرای ئەحکامی کەیفەری دادسەرای گشتی و شۆرشی سەقز ، بانگهێشت کراوە .

حوکمەکە لە لایەن لقی دووی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز ، بە عوسمان ئیسماعیلی راگەینراوە و داوای لێ کراوە لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا بۆ جێبەجێ کرانی حوکمی زیندانیکردن خۆی بە لقی دووی دادسەرای گشتی بناسێنێت .

شایانی باسە ناوبراو لە لایەن  لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری سەقز ، بە بەرپرسایەتی قازی مستەفایی بە تۆمەتی "رێکلام لە دژی کۆماری ئیسلامی لە رێورەسمی ئەسپەردە کردنی ژینا ئەمینی" بە ٧ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران " بە ٣١ یەک مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو .

ناوبراو رۆژی چوارشەممە "٨ی فێوریەی ٢٠٢٣" بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گواسرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنە ئەمنیەکانی شاری سنە و پاشان رۆژی دووشەممە "١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣" بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادرەسی لە زیندانی سەقز ئازاد کرابوو .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular