بابەک کەریمی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئیلامەوە ،  سزای زیندانی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بابەک کەریمی لاوێکی خەڵکی ئیوانغەرب ، لە لایەن لقی دوویی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام بۆ ماوەی ٤ ساڵ و ٩ مانگ و یەک رۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە لایەن لقی دووی دادگای پێداچوونەوە بە بەرپرسایەتی قازی یوسف مورادی نژاد بە تۆمەتی " کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی بێرێزی کردن بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ١٥ مانگ و یەک رۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە .

سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیریەکەی جێبەجێ دەکرێت .

بابەک کەریمی پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئیلام بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بە مەبەستی شێواندنی ئاسایشی ناوخۆیی بە ٥ ساڵ زیندان ، بێرێزی بە رێبەری ئێران بە ٢ ساڵ زیندان و بێریزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٢ ساڵ زیندان محکووم کراوە کە لە کۆیدا بە ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو .

بابەک کەریمی کوری یەدوڵڵا و خەڵکی ئیوانغەرب ، لە رۆژی چوارشەممە " ٢١ی سپتامبری ٢٠٢٣" لە کاتی خۆپێشاندانی سەراسەری لەم شارە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراو پاش ماوەیک بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئیلام ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular