بێ ئاگایی و ئاشکرا بوونی ناسنامەی ١١ شارۆمەندی دەستبەسەر

هانا؛ لە ڕۆژانی رابردوو دا سەدان شارۆمەندی کورد لە رەوتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە کوشتنی حکومەتی #مەهسا_ئەمینی  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. 

ڕؤژی پێنجشەممە "٢٠ی ئۆکتؤبری ٢٠٢٢" ناسنامەی ١١ شارؤمەندی دەستبەسەرکراوی دیکە بؤ رێکخراوی مافی مرؤ‌ڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە.

١- عەلی سلێمانی خەڵکی ئابدانان
٢-مەحموود بازدار خەڵکی ئابدانان
٣-ئیسماعیل باویر خەڵکی ئابدانان
٤-عەلیڕەزا سلێمانی خەڵکی ئابدانان
٥-محەممەد زەینی وەند خەڵکی دەرەشەهر سەر بە ئابدانان
٦-ستار زەیدی خەڵکی دەرەشەهر سەر بە ئابدانان
٧- سۆران عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ
٨-محەممەد عەباس زادە خەڵکی ئیلام
٩-حوجەت خانی لە چالاکانی مەدەنی شاری دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام
١٠- محەممەد ڕەسوڵ ئیسماعیلی شارؤمەندی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی پیرانشار 
١١- ئەیوب جەوان پوور خەڵکی سەقز

شایانی باسە ئەیوب جەوان پوور لە کاتێک دا دراوەتە بەر گوولە و بە خەستی بریندار بوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular