ئەیوب دەماوەندی پاش مانگێک دەستبەسەر کران لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

هانا : ڕۆژی شەممە “١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەیوب دەماوەندی” خەڵکی ئاوایی “دێڵزە”ی سەر بە پیرانشار ، پاش مانگێک دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە ، لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو مانگێک لەمەوبەر بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو .

تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular