هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣” ئەمیرحسێن حەقجویان خەڵکی سەحنە خاڵۆزای ڕەزا رەسایی بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراو ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە نەهالستانی شوێنی کارەکەی لە کەمەربەندی شاری سەحنە دەستبەسەر کراوە .
ڕەزا رەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ ، بەندکراوی سیاسی کوردی شوێنکەوتووی ئایینی یارسان و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە "١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣" بەبێ مافی کۆتا چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری ، بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .