هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئەسعەد کاکە” تەمەن ٣٠ ساڵ لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا لە شاری تیکاب بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕۆژی چوارشەممە "٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣" ئەسعەد کاکە بە سەر و چاوی بریندارە بۆ دادگای شۆڕشی تیکاب ڕاگوێزراوە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە .
ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی "١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠١" لە جەریانی شۆڕشی ژینا لە تیکاب دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .