ئەسرین ئەفسەر شارۆمەندی خەڵکی مەریوان سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا

هانا : لەم رۆژانەدا ئەسرین ئەفسەر تەمەن ٣٢ ساڵ کچی کەریم و خەڵکی ئاوایی “نێ” و دانیشتووی مەریوان ، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “رێکلام لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکان” سزای سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێنرا

ناوبراو لە رێکەوتی "٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular