بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە هاوکارانی هانا: ڕۆژی سێشەممە”١ی نوامبری٢٠٢٢” دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “هادی سەیدی” خەڵکی دێهلران و “مێهدی شێخی” خەڵکی ئابدانانی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم سەرچاوەیە؛ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی هادی سەیدی و ڕفاندیان و بردیانە شوێنێکی نادیار کە
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.