ئیلام : چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی هەینی “٢١ی سپتامبری ٢٠٢٣” برای گیانبەختکردوو موحسێن قەیسەری و سێ شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بریتین لە : "محەممەد حسێن قەیسەری برای گیانبەختکردووی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ،ئازادی ، موحسێن قەیسەری" ، مەحموود سادقی ، هێدی سادقی ، عەلی شێرخانی و سەرجامیان خەڵکی پارێزگای ئیلامن .

بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندانە لە یەکەم ساڵرۆژی موحسێن قەیسەری لە گۆرستانی " بەهەشت رەزا" ئیلام ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە لێدان و ئازاردان دەستبەسەر کراون و براونەتە گرتووخانەی ئەم شارە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ عەلی شێر خانی بە هۆی لێدانی تووندی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بە باتۆن ، دۆخی تەندووستی خراپە و لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە گرتووخانە مەحرووم کراوە . 

شایانی باسە محەممەد حسێن قەیسەری پاش چەن کاژێرێک بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کرابوو .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular