ئیلام / دەستبەسەر کرانی کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون : ڕۆژی دووشەممە “١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی “مریەم روستەمی” خەڵکی ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان بێ ئەنجام بووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular